Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
04 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئەلباب-AA
تەقینەوەیەک لە خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە ناوەڕاستی شارۆچکەی ئەلباب باکووری سووریا، روویدا.
بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانی ماددی بەر شوێنی تەقینەوەکە کەوت.
بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کران.
شارۆچکەی ئەلباب سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە تیرۆریستان پاک کراوەتەوە و لەئێستادا، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە.