Muhammet Nazım
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ئەنقەرە ــ AA
لە سەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته ١٦ ملیۆن و ٤٢٤ هه‌زار و ٢١ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٦٥٢ هه‌زار و ٣٣٢ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٦٧٣ تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
هاوكات پێنج ملیۆن و ٧١٩ هه‌زار و ١٦ تووشبووی په‌تاكه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا تۆماركراوه، كه تا ئێستا چوار ملیۆن و ٣٧١ هه‌زار و ٨٣٩ حاڵه‌ت تۆماركراوه و ١٤٩ هه‌زار و ٨٤٩ كه‌س بەهۆی ڤایرۆسەكه گیانیان لەدەستداوە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ١٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه به‌مشێوه‌یه‌یه:
''بەڕازيل دوو ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٩٠١ حاڵه‌ت، هيندستان یه‌ك ملیۆن و ٤٣٦ هەزار و ١٩ حاڵه‌ت، رووسيا ٨١٢ هەزار و ٤٨٥ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٤٤٥ هەزار و ٤٤٣ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٣٩٠ هەزار و ٥١٦ حاڵه‌ت، پێرو ٣٨٤ هەزار و ٧٩٧ حاڵه‌ت، چیلی ٣٤٥ هەزار و ٧٩٠ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٣١٩ هەزار و ٥٠١ حاڵه‌ت، بەريتانيا ٢٩٩ هەزار و ٤٢٦ حاڵه‌ت، ئێران ٢٩١ هەزار و ١٧٢ حاڵه‌ت، پاكستان ٢٧٤ هەزار و ٢٨٩ حاڵه‌ت، سعوودیه ٢٦٦ هەزار و ٩٤١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٤٨ هەزار و ٩٧٦ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا ٢٤٦ هەزار و ١١٨ حاڵه‌ت، توركیا ٢٢٦ هەزار و ١٠٠ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٢٢٣ هەزار و ٤٥٣ حاڵه‌ت، ئەڵمانيا ٢٠٦ هەزار و ٧٤١ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ١٨٠ هەزار و ٥٢٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٦٢ هەزار ٥٢٦ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١١٣ هەزار و ٩١١ حاڵه‌ت، عێراق ١١٠ هەزار و ٣٢ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٠٩ هەزار و ٣٠٥ حاڵه‌ت''.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا پێنج هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ٨٧ هه‌زار و ٥٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٥ هه‌زار و ٧٥٢ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٤٣ هه‌زار و ٧٥٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ١٠٧ حاڵه‌ت، هیندستان ٣٢ هه‌زار و ٨١٢ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٠ هه‌زار و ١٩٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٨ هه‌زار و ٤٣٢ حاڵه‌ت، پێرو ١٨ هه‌زار و ٢٢٩ حاڵه‌ت، ئێران ١٥ هەزار و ٧٠٠ حاڵه‌ت، رووسیا ١٣ هه‌زار و ٢٦٩ حاڵه‌ت، بەلجيكا نۆ هەزار و ٨٢١ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا نۆ هه‌زار و ٢٠٣ حاڵه‌ت، چیلی نۆ هه‌زار و ١١٢ حاڵه‌ت، كەنەدا هه‌شت هەزار و ٨٩٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا هه‌شت هه‌زار و ٥٢٥ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا شه‌ش هه‌زار و ٧٦٩ حاڵه‌ت، هۆڵەندا شه‌ش هەزار و ١٣٩ حاڵه‌ت، پاكستان پێنج هه‌زار و ٨٤٢ حاڵه‌ت، سويد پێنج هەزار و ٦٩٧ حاڵه‌ت، توركيا پێنج هەزار و ٦١٣ حاڵه‌ت و ئیكوادۆر پێنج هه‌زار و ٥١٥ حاڵه‌ت''.