Ramal Mahmood
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، تۆمارێکی دەنگی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیری و دیپلۆماتکارە بیانییەکان و چالاکوانانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ هاوکاری مرۆیی لەسووریا، بڵاوکردەوە.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا جۆن کیری گلەیی ئەوەی کردووە لەوەی کە ئیدارەی سەرۆک ئۆباما، وەک پێویست پشتگیری دەستوەردانی سەربازی ناکات لەدژی رژێمی بەشار ئەسەد و، گوتوویەتی: "لەناو گەورە بەرپرسانی ئیدارەی ئۆبامادا تەنها ٣-٤ کەس پشتگیری بەکارهێنانی هێزیان کرد لە سووریا، بەمجۆرە منیش هەلی تاوتوێکردنم لەدەست چوو".
لە تۆمارە دەنگییەکەدا کیری بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەوڵی زۆری داوە ئیدارەی وڵاتەکەی رازی بکات بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی رژێم و رایگەیاندوە "من بووم گوتم پێویستە بەهۆی بەکارهێنانی چەکەوە چاودێری رژێمی بەشار ئەسەد بکەین. دواتریش رەوشەکە بەجۆرێکی جیاواز تەشەنەی سەند. بەڵام لەبنەڕەتەوە کۆنگرێس دەنگی بەوە نەدا".
ئاماژەی بەوەشداوە کە لەکاتی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتەکانی جۆن کیری تۆمارکراوە، لەکاتی وتەکانیدا قسەکانی لەبارەی رووسیاوە سەرنجڕاکێش بوون. لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە، کە رووسیا رەچاوی هیچ جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتی ناکات و گوتوویەتی: "ئێمە وەک رووسەکان هەڵسوکەوت ناکەین. تاکە هۆکاری فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانمان لەسووریا بەرەنگاربوونەوەی داعشە".