Ashoor Jokdar
15 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
عەنتاب - AA
لە ئاکامی ئاراستەکردنی هاوەنێک لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە بۆ سەر شاری جەرابلوس باکووری سووریا، ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و ژنێکی دیکە برینداربوو.
پارێزگای عەنتاب لە راگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوەنێک کە لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگەوە لە سنووری ناوچەی منبج ئاراستەکرا، لە گوندی حەمران لە جەرابلوس کەوتەخوارەوە.
لە راگەیهندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ئاکامی تەقینەوەی هاونەکەدا، ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و ژنێکی دیکە بە سووکی برینداربوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژنە بریندارەکە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جەرابلوس.
جێی ئاماژەیە، سوپای تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" کە رۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ دەستی پێکرد، دوو هەزار و ٥٥ کیلۆمەتر چوار گۆشەی لە باکووری سووریا لە تیرۆریستان پاککردەوە.
ئەو ناوچانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیادا ئەنجامدرا بریتی بوو لە گوندەوارەکانی باکووری پارێزگای حەلەب لەنێویاندا هەردوو شاری جەرابلوس و ئەلباب لە تیرۆریستان پاککرانەوە.