İdiris Okuduci
13 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2023
بەیروت - AA
جێگری سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵلا لە لوبنان، نائیم قاسم سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ڕایگەیاند: "کە کاتی کردەکە هات ئێمەیش دەست بە جووڵە دەکەین".
لە پاش نوێژی هەینی، نائیم لە خۆپیشاندانی هاودەنگیی لەگەڵ غەززە کە لە ناوچەی دەحیە-ی بەیروت بەڕێوەچوو، گوتارەکی پێشکەش کرد.
نائیم باسی لەوە کرد کە چاودێری هەموو پلانەکانی ئیسرائیل دەکەن و بەبێ خستنەڕووی وردەکاری ڕایگەیاند: "حزبوڵلا بەپێی دیدگای خۆی هاوکاری پێکدادانەکان دەکات و کە کاتی هەر کردەیەک هات ئێمەیش دەست بە جووڵە دەکەین".
هاوکات نائیم بە شانازییەوە باسی لە هەڵمەتەکانی حەماس کرد بۆ سەر ئیسرائیل و، ئەوەیشی خستەڕوو کە بەو هێرشە دەرکەوت ئیسرائیل چەندە لاوازە.