Lokman İlhan,123
14 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
بۆگۆتا – AA
حكوومه‌تی ئێكوادۆر و ناڕازییه‌كان كه زۆربه‌یان له خه‌ڵكی ره‌سه‌ن پێكدێن گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ره‌سه‌ن كه چه‌ند رۆژێكه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، بڕیارنامه‌ی لابردنی هاوكاریكردن له سووته‌مه‌نیدا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و بڕیاردرا كۆتایی به ته‌واوی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته بهێندرێت.
له میانی رێككه‌وتنه‌كه‌دا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆنفرانسی ئێپیسكۆپاڵ كه خاوه‌نی به‌رزترین پێگه‌ی ئایینییه له‌و وڵاته و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بنه دڵنیاییده‌ر و گرووپی كاری هاوبه‌ش دامه‌زرێندراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه.