Halime Afra Aksoy
25 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2021
سه‌نعا – AA
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات رایانگه‌یاند كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی ئاسمانی شا خالید'یان له باشووری سعوودیه كردووه‌ته ئامانج.
گوته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ری له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی ئاسمانی شا خالید'یان له ناوچه‌ی خه‌میس موشایت كردووه‌ته ئامانج.
ناوبراو نووسیوویه‌تی: "به ته‌واوی ئامانجه‌كه پێكراوه و هێرشه‌كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Kasıf-2ئه‌نجام دراوه".