Sarmand Hameed
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
بەيروت - AA
سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری رایگەیاند لە دوو رۆژی هاتوودا لە سعوودیەوە دەگەڕێتەوە بەیروت.
سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، سەعد حەریری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەی خەلکینە من سەلامەتم، خوایاربێت لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگەڕێمەوە، با ئارام بگرین".
حەریری ئاماژەی بەوەشکرد کە خێزانەکەی لە وڵاتەکەی خۆی دەژی کە عەرەبستانی سعوودیەیە.
رۆژی ٤ی ئەم مانگە، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی لوبنان راگەیاند وهۆكاری بڕیارەكەی بۆ هەوڵەكانی ئێران بۆ دەستبەسەرداگرتن و سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر لوبنان گەڕاندەوە دوای ئەوەی حزبوڵڵا بەزەبری چەك ئەمری واقیع خۆی سەپاند.