Nuran Erkul Kaya
31 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٩٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٥دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٥ به‌رزبوونه‌وەی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌روەها یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٢٣ سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێی داتاكانی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا به نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه نه‌وتی خاوی بازرگانیی ئه‌مریكا دووچاری داشكانی زۆر ده‌بێت هه‌فته‌ی رابردوو ١٠ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م كرایه‌وه. له كاتێكدا له بازاڕ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا ٣٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد بكرێت. به‌پێی داتاكانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه نیشاندانی به‌رزبوونه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌كارهێنه‌ری نه‌وته بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی كاتی.
به‌ڵام به‌زربوونه‌وه‌ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست لەسەر نەوت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی زانکۆی جۆنس هۆپکینس بڵاوی کردوونەتەوە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سەرتاسەری جیهاندا ١٧ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لەڕووی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نزیكبوونه‌وه له ٤،٤ ملیۆن حاڵەت لە ریزبەندی یەکەم، بەڕازیل بە ٢،٦ ملیۆن لە ریزبەندی دووەم و هیندستان بە ١،٦ ملیۆن لەریزبەندی سێیەم دێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بۆ ٤٦ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٦٢ سه‌نت بۆ ٣٩ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.