Sarp Özer
22 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2022
کۆجائەلی - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، بە بەکارهێنانی سیستهمی بەرهەمی نیشتمانی یەکخراو بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ (MÜREN) و بە تۆرپیدۆی دروستکراوی نیشتمانی AKYA، یەکەم ئامانجی راستەقینەی کردە ئامانج.
ئاکار بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ یاشار گولەر سەردانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی گۆلچوک-ی کرد بەبۆنەی تاقیکردنەوەی تۆرپیدۆی دروستکراوی نیشتمانی AKYA لە ژێر دەریاییدا.
دواتر ئاکار گەیشتە فەرماندەیی کەشتیگەلی ژێردەریایی و، لەوێ چووە ژێر دەریایی 'TCG پەرەڤەزە' کە ناوی ''ئەفسانەی قوڵاییەکان''ی لێنراوە.
پاش جێهێشتنی بەندەرەکە و گەیشتنە ئەو شوێنەی تیایدا مەشقەکەی لێ دەکرێت، ئاکار بە بەکارهێنانی سیستهمی بەرهەمی نیشتمانی یەکخراو بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ (MÜREN) و بە تۆرپیدۆی دروستکراوی نیشتمانی AKYA، یەکەم ئامانجی راستەقینەی کردە ئامانج.
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی، ئاکار لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: ''ئیدی گەیشتووینەتە ئاستێک چەکی سووک، تۆپهاوێژ، هێلیکۆپتەری شەڕکەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار و، کەشتی خۆمان دروست دەکەین. بەو شێوەیە بەردەوامین لەسەر کارەکانمان بۆ زیادکردنی توانای ناوخۆیی و میللیمان کە گەیشتووەتە سەدا ٨٠''.