Selen Temizer
15 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2022
برۆکسل – AA
دادگای دادی یەکێتیی ئەورووپا بڕیاریدا ئەو داوایە رهتبكاتهوه کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەوە سەبارەت بە دەرکردنی لە لیستی تیرۆر پێشکەش کرابوو.
دادگای گشتیی یەکێتی ئەورووپا کە سەربە دادگای دادی یەکێتی ئەورووپایە و ناوەندەکەی لە لۆکسمبۆرگ-ـە، بڕیاری دەربارەی ئەو داوایە دا کە ساڵی رابردوو پەکەکە پێشکەشی کردووە.
لە بڕیارەکەدا کە پێناسەی دەستەواژەی "کردەوەی تیرۆریستی" و "گرووپی تیرۆریستی" تێدا هاتووە و ئاماژە بە بڕیارەکانی ساڵی ٢٠١٤ی بەریتانیا و ساڵەکانی ١٩٩٧ و ٢٠٠١ی ئەمریکا سەبارت بە قەدەغەکردنی پەکەکە کراوە، ئەوە دووپاتکراوەتەوە کە پەکەکە "رێکخراوێکی تیرۆریستییە".
ههروهها ئەوە خراوەتەڕوو کە کردەوەکانی پەکەکە لە چوارچێوەی "مافی چارەی خۆنووسینی گەلی کورد" هەژمار ناکرێت و پەنابردن بۆ هێزی چەکداریی بۆ بەکارهێنانی مافەکە بە شێوەیەکی گشتی وەک کارێکی رەوا نابینرێت.
لە بڕیاری دادگاکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە "جیاکاری قەدەغەکردنی چالاکیی تیرۆریستی لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا، لە یەکێتی ئەورووپا و تەنانەت یاسای نێودەوڵەتیشدا هیچ بنەمایەکی نییە" و ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە پەکەکە لە شوێنە گەشتیارییەکاندا پەلاماری خەڵکی مەدەنی داوە.
جگە لەوە جەخت لەسەر هەڵسەنگاندنی ئهنجوومهنی یەکێتی ئەورووپا کراوەتەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی مەترسیی تیرۆریستیی پەکەکە.
بەمشێوەیە دادگای دادی یەکێتی ئەورووپا لە بنەڕەتدا ئەو داوایەی رهتكردهوه پەکەکە کە لە دژی ئهنجوومهنی یەکێتی ئەورووپا کردوویەتییەوە.
ئهنجوومهنی یەکێتی ئەورووپا لانیکەم هەر شەش مانگ جارێک پێداچوونەوە بە لیستی سزاکانی وەکو بلۆککردنی سەروەتی دارایی و قەدەغەکردنی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو کەسایەتی، دامەزراوە و رێکخراوانەی کە بە تیرۆریست هەژماریان دەکات، ئەنجامدەدات.
جێی ئاماژە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا خراوەتە ئەو لیستەوە.