Awad Rjoob
11 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2025
غەززە ــ AA
بزووتنەوەی دەستپێشخەری نیشتمانیی فەڵەستینی داوای کرد کە ئیسرائیل لەسەر کوشتنی شەش ڕۆژنامەنووس لە شاری غەززە، سزا بدرێت.
دوێنێ یەکشەممە خێوەتێکی ڕۆژنامەنووسان لە شاری غەززە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، شەش ڕۆژنامەنووسان کوژراون کە چواریان لە کەناڵی جەزیرە کاریان دەکرد.
بزووتنەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانجی سوپای ئیسرائیل ئەوەیە، ڕێگریی بکات لە گەیاندنی وێنەی تاوانە دڕندەکانی لە غەززە بۆ جیھان.
داواشی کردووە کە ئیسرائیل لەسەر کوشتنی شەش ڕۆژنامەنووس لە شاری غەززە، سزا بدرێت.