Abdullah Aşıran
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
لاهای - AA
داواكاری گشتیی هۆڵه‌ندا سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی هاریكاری له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، داوا ده‌كات داعشه‌كان بهێنرێنه‌وه وڵات و دادگایی بكرێن.
له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی NRC بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش هاریكاری ره‌ت بكاته‌وه، داواكاری گشیی داوای كردووه ئه‌و ٢٩ داعشه بهێنرێنه‌وه بۆ وڵات و دادگایی بكرێن.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه داواكاریه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داد و ئاسایشه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ماوه‌ی مانگێكدا له ١٠ه‌وه گه‌یشتووه‌ته ٢٩.
باس له‌وه كرا ئه‌و داعشانه ئه‌و هاووڵاتییه هۆڵهندیانهن كه له كەمپاكان یان گرتووخانه‌كانی باكووری سووریا دەمێننه‌وه.
راگهیهندنكارێك كه له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هۆڵه‌ندا كارده‌كات، به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه كه ئامانجی داواكاری گشتیی دادگاییكردنی هه‌موو داعشه‌كانه له وڵات‌دا و رایگه‌یاندووه ''ئه‌وه‌ش به هێنانه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌بێت له كه‌مپه‌كان و دادگاییكردنیان له دادگای هۆڵه‌ندا. له‌به‌رئه‌وه داواكاری پێشكه‌ش وه‌زاره‌ت كراوه''.
- بابه‌تی چاره‌نووسی داعشه هۆڵه‌ندییه‌كان هاوپه‌یمانی كردووه به دوو به‌شه‌وه
له هه‌واڵێكدا كه هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن ده‌زگای په‌خشی گشتیی NOSه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه پارتی گال بۆ ئازادیی و دیموكراسی (VVD) و یه‌كێتیی مه‌سیحییه دیموكراته‌كان (CDA) كه هاوبه‌شانی هاوپهمانین، داوایان كردووە داعشه‌كان له سووریا بهێنڵرێنهوه و له‌وێ دادگایی بكرێن، به‌ڵام دیموكراته‌كان ٦٦ (D66) و پارتی یه‌كێتیی مه‌سیحی (CU) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن داعشه‌كان بهێنرێنه‌وه وڵات و دادگایی بكرێن.
هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری داد و ئاسایشی هۆڵه‌ندا، فرێد گراپێرهاوس له لێدوانێكیدا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی رایگه‌یاندبوو كه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه داعشه‌كان له سووریا بمێننه‌وه و له‌وێ دادگایی بكرێن.