İdris Okuducu,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، هادی عامری كه هاوكات یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به ئاشكرایی ده‌ست وه‌رده‌داته پرسی كارگێڕی كه‌ركووك.
عامری له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا له به‌غدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ست وه‌رده‌داته پرسی كه‌ركووك كه ناوچه‌یه‌كی كێشه له‌سه‌ره له نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
عامری كه به‌وه ناسراوه له ئێران نزیكه، گوتی: "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركووك داواكاری له‌م لایه‌ن و له‌و لایه‌ن ده‌كات. پرسی كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌كانی باڵیۆزخانه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت. ته‌نها له رێگای گفتوگۆوه له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
عامری گوتیشی: "قبوڵ ناكه‌ین هیچ باڵیۆزخانه‌یه‌ك ده‌ست له‌و كێشه‌یه وه‌ر بدات".
تا ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق وه‌ڵامی ده‌نگۆكانی عامری نه‌داوه‌ته‌وه.