Nour Mahd Ali Abu Aisha,Hacer Başer
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
غه‌ززه - AA
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2017ه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، تا ئێستا 19 فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدكراون كه سێیان منداڵن.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له ئه‌نجامی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كه ناڕه‌زاییان دژ بە بڕیاره‌كه ده‌رده‌بڕی له لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه، 19 فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدبوون كه سێیان منداڵن.
هه‌روه‌ها هه‌زار و 83 كه‌سیش برینداربوون كه 238یان منداڵ و 18یان ژنن.
دوای ئه‌وه‌ی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند، له‌چه‌ندین ناوچه‌ی كهرناری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه ناڕه‌زایی دژ بە ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گرژی و ئاڵۆزیی لێده‌كه‌وێته‌وه.