Şeyma Uzundere
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
یەکێتی سینارستەکانی ئەمریکا، دوای شکستهێنانی گفتوگۆکانی تایبەت بە زیادکردنی نرخ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ستۆدیۆ، مانگرتنی راگەیاند.
بڕیاری مانگرتنی سیناریستەکانی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە گفتوگۆکانی تایبەت بە زیادکردنی نرخ لەنێوان رێکخراوی فیلمە سینەماییەکانی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی زیاتر لە ٣٥٠ کۆمپانیای بەرهەمهێن کە دیزنی و نێتفلیکسیشیان لەنێودابووە، شکستی هێناوە.
یەکێتیی سینارستەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خروەتەڕوو کە دوای نزیکەی شەش هەفتە گفتوگۆکردن، نەتواندرا ئەو قەیرانە چارەسەر بکرێت کە رووبەڕووی سیناریستەکان بووەتەوە.
هەربۆیە یەکێتییەکان لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەست بە مانگرتن دەکەن و ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دواکەوتنی نمایشکردنی فیلمەکان.
کۆتاجار کە سینارستەکانی ئەمریکا مانیان گرت، ساڵی ٢٠٠٧ بوو کە مانگرتنەکەیان ١٠٠ رۆژی خایاندوو بووە هۆی نزیکەی دوو ملیار دۆلار زیان.
سیناریستەکان لە ساڵانی رابردوودا کارەکانیان لە بەرهەمهێنانی ساڵانەی دراما و فیلمدا خێراتربوو، لەبەرامبەریشدا وێڕای کارکردنیان بەشێوەیەکی سەختتر، نرخێکی کەمتر لە پێشوویان وەرگرت.