Emre Aytekin,Muhammet Ali Kemal
07 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
کاراکاس - AA
رەنگە کارمەندی پێشووی پۆلیس، ئۆسکار پێرێز و ئەو کەسانەی سەربە گرووپی پەیوەست بەو کە ساڵی رابردوو لە کاراکاسی پایتەختی ڤێنیزوێلا هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی پۆلیسی رفاندبوو، هەروەها تەقەی لە بارەگا حکوومییەکان کردبوو، لە پشت هێرشکردنە سەر سەرۆکی ئەو وڵاتە، نیکۆلاس مادورۆ بن کە لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا.
سەرۆکی داواکاری گشتیی ڤێنیزوێلا، تارێک ویلیا‌م ساب ئاماژەی بەوەکرد ئەو کەسانەی لە پەیوەست بەو هێرشە سەرنەکەوتووەی لەڕێگەی دوو فڕۆکەی (drone) بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدرا، دەستبەسەرکراون "پەیوەندییان بە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە هێرشە تیرۆریستییەکەی پارساڵەوە هەیە".
مەزەندە دەکرێت ئەو لێکۆڵینەوانەی تارێک ویلیا‌م ساب باسیان دەکات لەبارەی ئەو گومانلێکراوانەی کە دەستبەسەرکراون، پەیوەست بن بە کارمەندی پێشووی پۆلیس، ئۆسکار پێرێز و گرووپی سەربە ناوبراو، پێرێز هەستابوو بە رفاندنی هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس و دواتر بەکارهێنانی هێلیکۆپتەرەکە بۆ تەقەکردن لە بینا حکوومییەکان، بەڵام دوای ئەوەی کە پێرێز هەڵدیت لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا دەکوژرێت.
سه‌رۆكی داواكاری گشتیی باسی له‌وه كرد، دوو گومان‌لێكراو كه پێده‌چێت ئەنجامدەری کردەکە بن هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی گوته‌ی گه‌واهیده‌ران وه‌رگیرا كه بینیویانه كۆنترۆڵی یه‌كێك له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیان كردووه ده‌ستگیركران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری داد و ناوخۆی ڤێنیزوێلا، نیسترۆ ریڤیرۆڵ یه‌كه‌م ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر مادورۆی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كان بهشكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ریه‌ك له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بڕی یەک كیلۆگرام تهقەمەنی جۆری C4یان هه‌ڵگرتبوو كه له ساتی ته‌قینه‌وه‌یدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 50 مه‌تر دروستده‌كرد.
نیسترۆ ریڤیرۆڵ ئه‌و شه‌ش كه‌سەی كه ده‌ستگیركراون به "تیرۆریست و بكوژی به‌كرێگیراو" ناوزه‌ند كرد و باسی له‌وه كرد كه ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه و پیلانداڕێژه‌رانی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دۆزراونه‌ته‌وه و پێده‌چێت كه‌سانی دیكه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه تێكڕا شه‌ش كه‌س تیادا ده‌ستگیركراوه، گومانلێكراوان تۆمه‌تبارده‌كرێن به ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان، هه‌وڵی كوشتن و هێرشی تیرۆریستیی.