Safvan Allahverdi,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه گوایه 11هەمین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا كه له‌لایه‌ن رووسیا، توركیا و ئێرانه‌وه به‌ڕێوه بردرا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، رایگه‌یاند: "رووسیا و ئێران به‌رده‌وامن له شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی ره‌تكردۆته‌وه كه بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌و پرۆسه‌یه ده‌كات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به 11هەمین گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا له پێناو كۆتاییهێنان به شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له سووریا و هێنانه‌دی رێگاچاره‌یه‌كی سیاسیی رایگه‌یاند: "له دانوستانه‌كانی ئاستانا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا دیاری نه‌كران، بۆیه به‌ره‌وپێشچوون رووینه‌داوه له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ (كۆتاییهێنان به) پێكدادانه‌كان له سووریا".
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دانوستانه‌كانی ئاستانا و سۆچی گه‌یشتوونه‌ته خاڵی بنبه‌ست و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێكدادان و بارگرژییه‌ی له سووریا به‌رده‌وامه، ئێجگار گرنگه.
ناوێرت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا مۆسكۆ و تارانی تاوانبار كردووه و نووسیوویه‌تی: "رووسیا و ئێران به‌رده‌وامن له شاردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی ره‌تكردۆته‌وه كه بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس له‌و پرۆسه‌یه ده‌كات".