Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
26 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، سارا ساندێرس روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر "گرنگیی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق" كرده‌وه.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له كۆشكی سپی، سارا ساندێرس هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كانی دیكه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كرد.
له‌باره‌ی دیدی حكوومه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه، سارا ساندێرس رایگه‌یاند "له پێناو له‌ناوبردنی داعش و تێكشكاندنی ئێران خوازیاری عێراقێكی یه‌كگرتووین".
حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ماوه‌یه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و، لاوازنهكردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ده‌كاته‌وه و، به پێویستی ده‌زانی کە ئه‌و ریفراندۆمه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. له دوایینجاریشدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له شاری نیویۆرك له راگه‌یه‌نراوێكدا جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهكرایهوه كه "هه‌ردوو وڵات دژی ریفراندۆمه‌كه‌ن".