ئەدەنه
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا تانەر یڵدز له‌باره‌ی هاتنی نه‌وتی ره‌ش له هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند كه 6.2 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت له هه‌رێمەوە گواستراوه‌ته‌وه و داهاتهکەشی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا روون ده‌كرێته‌وه.
به بۆنه‌ی گه‌یشتنی رێژه‌ی هێڵی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان بۆ دوو ملیار به‌رمیل، یڵدز به‌شداری له رێوڕه‌سمی دڵخۆشی ئه‌و رێژه‌یه كرد.
لەو رێوڕەسمەدا یڵدز باسی لە نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئه‌وە نه‌وتی عێراقه و شوێنی گواستنەوەی و رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکاندا له ژێر به‌رپرسیارێتی توركیادا نییه.
تانەر یڵدز راشیگه‌یاند كه تا ئێستا له هێلی نه‌وتی باكو - تفلیس - جه‌یهان دوو ملیار نه‌وت به‌رمیل بار كراوه.
له باره‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی به‌نزینی فڕۆكه به ئیسرائیل، گوتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م هه‌واڵه دروست نییه، ئێمه وه‌ك حكومه‌تی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌وت و به‌نزینی فڕۆكه‌مان به ئیسرائیل نه‌فرۆشتووه."