Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
24 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
بەرلین- AA
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن ئاشکرای کرد تا ئێستا هیچ بڕیارێک سەبارەت بە کێشانەوەی سەربازانی وڵاتەکەیان لە بنکەی ئینجیرلیک، نەدراوە.
ئورسولا ڤۆن دێر لایەن لە کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆکردندا لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی بیانی کە لە بەرلین کاردەکەن، هەڵسەنگاندنی بۆ کێشانەوەی سەربازانی سوپای ئەڵمانیا لە هەریەک لە بنکەی ئینجیرلیک و قۆنیا کرد.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئینجیرلیک و قۆنیا لە یەکتر جیابکرێنەوە و ئاشکرای کرد پەرلەمانی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، نێردراونەتە بنکەی ئینجیرلیک.
ئاماژەی بەوەشکرد سەردانکردنی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بۆ ئەو شوێنانەی سەربازانی سوپای وڵاتەکەی لێ جێگیرکراون، بابەتێکە کە ئەوان ناتوانن دەستبەرداری بن.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئورسولا ڤۆن دێر لایەن تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پەرلەمان رایسپاردووە بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی بنکەی ئینجیرلیک بدۆزێتەوە و رایگەیاند ''بوونمان لە ئینجیرلیک بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە کە بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش. ئەمە ئەولەوییەتی رەهای هەیە. هەفتەی رابردوو سەردانی ئەو بنکەیەم کرد لە ئوردن کە بە گونجاو دەزانرێت. لەوێ ئەمریکییەکان، هۆڵەندییەکان و بەلجیکییەکان بوونیان هەیە. لە رووی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانەوە، شوێنێکی گونجاوە وەک جێگرەوە. دەمەوێت ئەوە دووبارە بکەمەوە کە هێشتا بڕیاری سیاسیی نەدراوە''.
ئورسولا ڤۆن دێر لایەن باسی لەوەشکرد بابەتێکی دیکەی جێگەی مشتومڕ بریتییە لە بنکەی قۆنیا و ئەوەش بە بڕیاری هەر ٢٨ وڵاتەکەی ئەندام لە ناتۆ پێکهێنراوە و پێویستە هەموو ئەندامەکان لەوبارەیەوە بڕیار بدەن.
پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا لە لایەن تورکیاوە بە گونجاو نەزانرا سەردانی سەربازە ئەڵمانیەکانی بنکەی ئینجیرلیک بکەن.
ئەمە بووە هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی توند لەناو ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سیگمار گابریەل لە پارتی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ ئەوەبوو کە ئەڵمانیا فڕۆکەی AWACS لە بنکەی ناتۆ لە قۆنیا بکشێنێتەوە، دواتر پارتی یەکێتی مەسیحی هاوبەشی حکوومەت دژی کشانەوەی ئەڵمانیا بوو لە بنکەی ناتۆ لە قۆنیا.
هەفتەی رابردوو پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بوندێستاگ) لە دەنگدانێکدا پێشنیازێکی ئۆپۆزسیۆنی بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا لە بنکەی ئینجیرلیک بۆ لیژنەی دەرەوە بەرزکردبوویەوە.