Muhammet Ali Kemal
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2017
ستراسبۆرگ- AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەورووپا، پێدرۆ ئاگرامۆنت ئاشکرای کرد ئەو گرژییەی کە لەنێوان تورکیا و هاوبەشە ئەورووپییەکانیدا لە هەڵکشاندایە، مایەی نیگەرانییە.
پێدرۆ ئاگرامۆنت لەدوای ئەو رێکارانەی حکوومەتی هۆڵەندا بەرامبەر بەوەزیرەکانی حکوومەتی تورکیا گرتییە بەر، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند ''نیگەرانم لە هەڵکشانی گرژیی لەنێوان تورکیا و هاوبەشە ئەورووپییەکانیدا. دوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە، فاتمە بەتول سایان کایا ئەنجامدرا''.
هاوکات ئاگرامۆنت وێنەیەکی خۆی و چاوشئۆغڵوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.