Mohamad Misto,Bayram Altuğ,Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات\ئه‌نقه‌ره - AA
نۆ بارهه‌ڵگری كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه رێگرییان لێكرا، نه‌یانتوانی یارمه‌تییه‌كان بگه‌یه‌نێته غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه، كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له 46 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، گه‌یشته غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رژێمه‌وه رێگرییان لێكراوه، ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، 37 له بارهه‌ڵگره‌كان هاوكارییه‌كانیان له غوته به‌جێهێشتووه و نۆ بارهه‌ڵگره‌كه‌ی دیكه نه‌یانتوانیوه هاوكارییه‌كان دابگرن و ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی دوما، به‌یان ره‌یان رایگه‌یاند "کاروانەکەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كاتژمێر شەشی ئێواره فشاریان لێكرا بۆ گه‌ڕانه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر حەوت له رژێمه‌وه فه‌رمانی كشانه‌وه‌یان پێگه‌یشت، به‌ترسه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری به ئێمه بده‌ن، كشانه‌وه. نۆ له بارهه‌ڵگره‌كان بێ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بهجێبهێڵن ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه".