Haydar Şahin
06 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2023
تاران - AA
ئێران بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارەدانی رێبەری بزووتنەوەی نیدال، حەبیب فەرەجوڵڵا کەعب راگەیاند، کە بزوتنەوەیەکی جوداخوازی وڵاتەکەیە.
بەپێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی هەواڵی میزانی سەربە دەسەڵاتی دادوەری ئێراندا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کەعب کە تاوانبارە بە ''هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی هەواڵگری بیانیی و کاری تێکدەرانە لە جیهاندا'' سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی کردە تیرۆریستی و خوێناوییەکانی گرووپەکەی کەعبدا زیاتر لە ٤٥٠ هاووڵاتیی ئێرانی برینداربوون یان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دادگای باڵاى گەڵ ، ئەمیر هاشمی لە ١٢ی ئاداردا لە تویتێکیدا رایگەیاند کە رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر لەسێدارەدانی کەعب.
- بزووتنەوەی نیدال
بزووتنەوەی خەباتی عەرەبی بۆ رزگارکردنی ئەهواز کە لە ساڵی ١٩٩٩دا بۆ داوای مافی خۆبەڕێوەبەری پارێزگای خوزستان باشووری رۆژئاوای ئێران کە زۆربەی دانیشتوانەکەی عەرەبن دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە رووداوەکانی ئەهوازدا ناوبانگی دەکرد.
رێکخراوەکە کە بە "نیزاڵ" ناسراوە، خاوەنی کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنییە بەناوی ''ئەحوازنا'' کە بە زمانی عەرەبی پەخش دەکات.
بانگەشەوەی ئەوە کرا کە بزووتنەوەی "نیزاڵ"، ئەو رێکخراوە بووە کە لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەربازیی یادی جەنگی عێراق-ئێران لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا هێرشی کردووەتە سەر ئەو رێوڕەسمە کە بەهۆیەوە ٢٥ کەس کوژران و ٦٠ی دیکەش برینداربوون.
سەرکردەی بزووتنەوەکە، حەبیب فەرەجوڵڵا کەعب لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.