Muhammet Nazım Taşcı
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
ئیسلام ئاباد – AA
٤٨ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه جیاوازه‌كانی جیهانی ئیسلامیی له پاكستان كۆده‌بێته‌وه.
رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له ٢٢-٢٣ی ئادار له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان ئه‌نجام ده‌درێت تیایدا چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ر به تایبه‌ت پرسی فه‌ڵه‌ستین و دوا پێشهاته‌كانی یه‌مه‌ن و لیبیا تاوتوێ ده‌كرێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌دا، چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و بڕیارانه‌ی له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كانی جیهانی ئیسلامیی به قودس و فهڵهستینشهوه دراون و ئه‌و پێشهاته مه‌ترسیدارانه‌ی له دوای ٤٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی له تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له نیامی پایته‌ختی نیجه‌ر رۆژئاوای ئەفریقا روویان داوه ده‌خرێنه به‌رباس.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەروەها گفتوگۆ ده‌كرێت له باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌فغانستان و ئاكامه‌كانی پێشهاته‌كان له‌سه‌ر گه‌لی ئه‌فغانستان، پرسی كه‌شمیر، ره‌وشی مالی، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و گینێ و پرسی وڵاتانی باشووری بیابانی گەورەی ئەفریقا و ده‌ریاچه‌ی چاد و ره‌وشی ناسكی ناوچه‌كه.
جگه له هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی یه‌مه‌ن، لیبیا، سوودان، سۆماڵ و سووریا و ناوچه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها باس له چۆنێتیی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رووسیای فیدراڵ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێت.
تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، شه‌ڕ و پێكدادان، ره‌وشی مسوڵمانان له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندام نین له رێكخراوه‌كه و ئیسلامفۆبیا و بابه‌ته‌كانی ئابووری، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆیی و زانستی له‌و ته‌وه‌ره گرنگانه ده‌بن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو نوێنه‌رایه‌تی توركیا ده‌كات له ٤٨ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی.
٤٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی له ٢٧-٢٨تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له نیامی پایته‌ختی نیجه‌ر ئه‌نجام درا.