Levent Tok,Adham Kako,Mohamad Misto,1 23
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری سه‌ربازی نێوان رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئەگەری هەیە رژێم بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌نجامی بدات له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ئیدلب گه‌یشتنه حه‌له‌ب.
دوای لێكتێگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مریكا بۆ ده‌ركردنی یه‌په‌گه له منبج، یه‌په‌گه به‌رده‌وامه له نزیكبوونه‌وه‌ی له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
پێشتر هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وكردووه و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا تاوتوێی هاوبه‌شێتی سه‌ربازی، خۆڕێبه‌ری ئابووری له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له دژی توركیا كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی له شاری حه‌له‌ب كه له ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمه له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە ئەگەری هەیە له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ئیدلب ئه‌نجام بدرێت بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وته جموجۆڵ.
یه‌په‌گه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دواییدا نزیكه‌ی هه‌زارو ٣٠٠ چه‌كداری بۆ حه‌له‌ب ناردووه. وه‌ك دوا كاروانیش به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٠٠ چه‌كدار له رێگای منبجه‌وه گه‌یشتنه حه‌له‌ب.
چه‌كدارانی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن كه ئەگەری هەیە له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سووری و له ناوچه‌كانی حه‌ییان، ئانادا، حورهیتان، ئورهیمه و مارەت ئەلعاتق و دارلعیزه پێكدێن.
به‌مجۆره یه‌په‌گه پلان بۆ ئه‌وه ده‌دانێت جارێكی دیكه له سنووره‌كانی قه‌زای عه‌فرین له باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب جێگیربێتهوه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون عه‌فرینی له‌ده‌ستدا.
ماڵپه‌ڕه‌كانی نزیك له یه‌په‌گه پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ئه‌و رێكخراوه به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی رژێمدا ده‌كات كه بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن له ئیدلب و حه‌له‌ب ئه‌نجامیان ده‌دا.
به‌مجۆره یه‌په‌گه پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێت به‌هۆی پشتگیریكردنی هێرشه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا پته‌و بكات.