Ayşe Doğru
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
تۆكیۆ- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سه‌ردانی فوكوشیما-ی كرد كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زریانی هاگیبیس گرتوویه‌تییه‌وه و تا ئێستا به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م ٧٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای ژاپۆندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به هۆی ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه‌ی له زریانی هاگیبیس كه‌وتوونه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٧٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
شینزۆ ئابێ سه‌ردانی فوكوشیما-ی كرد كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی زریانی هاگیبیس گرتوویه‌تییه‌وه و له‌گه‌ڵ دانیشتواندا كۆبوویه‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت ره‌نگه حكوومه‌ت رێوره‌سمی دانانی تاج له‌سه‌ر ئیمپڕاتۆر ناروهیتۆ كه بڕیاره له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامبدرێت، دوابخات.
له لایه‌كی دیكه‌وه كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌كانی سه‌ر چیاكاندا كه بووه به‌ژێر لافای زریانه‌كه‌وه، گیریان خواردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
- لانیكه‌م ٢٣ هه‌زار هێكتار كه‌وتووه‌ته ژێر ئاو
وه‌زاره‌تی زه‌ویوزاری ژاپۆن، بڵاویكرده‌وه له هۆنشو كه گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی وڵاته، لانیكه‌م ٢٣ هه‌زار هێكتار (٢٣٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه) به هۆی زریانی هاگیبیس-ه‌وه بووه به -ژێر ئاوه‌وه.
له راگهیهنراوێكیشدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ژاپۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی سه‌رڕێژكردنی رووباره‌كان لانیكه‌م ١٠٠ به‌ربه‌ستی گڵین داڕماون و ئاو چووه‌ته نێو ٣٣ هه‌زار ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌زار و ٧٠٠ خانوو به‌شێكیان یان به ته‌واوه‌تی رووخاون.
ئاژانسی كه‌شناسیی ژاپۆن، هۆشداریی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه دووباره له باكووری خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، باران ده‌بارێت.
له لێدوانێكدا دوێنێ ئابێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو پلانیان هه‌یه شه‌ش ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆلار به مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه زریانه‌كه گرتوویه‌تییه‌وه، خه‌رج بكه‌ن.