Mümin Altaş
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سبه‌ی سەردانی رووسیا دەکات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سبه‌ی سەردانی رووسیا دەکات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین-دا له پاڵ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا، هه‌روه‌ها دوا پێشهاته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له سه‌روویانه‌وه سووریا، لیبیا و ئه‌فغانستان تاوتوێ ده‌كرێن.