Ahmed al-Masri,Zana Natık Kerem
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ریاز ــ AA
راگەیەنرا کە بەرگری ئاسمانی سعوودیە، دوو مووشەکی بالیستی لە ئاسمانی شاری ریاز و مووشەکێکی دیکەی بالیستی لە ئاسمانی ناوچەی جازان باشووری ئەو وڵاتە تێکشکاندووە.
کەناڵی فەرمی ئەخبارییەی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، دوو مووشەکی بالیستی کە ئاراستەی ریاز کرابوون لەگەڵ و مووشەکێکی دیکەی بالیستی کە ئاراستەی ناوچەی جازان کرابوو، تێشکاندووە.
لای خۆیەوە کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە میلیشیا حووسییەکان، مووشەکێکی بالیستی جۆری (بەدر ـ ١)یان ئاراستەی سەربازگەی بەرکری ئاسمانی لە ناوچەی نەجران کردووە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، بەرگری ئاسمانی سعوودیە دوو مووشەکی بالیستی تێشکاندبوو کە میلیشیا حووسییەکانی ئاراستەی ناوچەی نەجران کردبوو.
پێی ئامارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو کە پشتی بە داتا فەرمییەکان بەستووە، سعوودیە رایگەیاندووە کە لە ٢٦ی ئاداری رابردووە تا ئێستا، ٣١ مووشەکی بالیستی تێکشکاندووە کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەکرابوون.
ھەر بە پێی ئەو ئامارە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی لە یەمەن، تا ئێستا ١٣٥ مووشەکی بالیستی لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی سعوودیە کراون کە سەرجەمیان تێکشکێنراون.