Muhammed Emin Canik
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ هاوتا سویدییەکەی، تۆبیاس بیلسترۆم داوای کرد کاری بەپەلە بکرێت بەرامبەر ئەو پەلامارانەی دەکرێنە سەر کتێبە پیرۆزەکان و ئەو کردانەی بۆ وروژاندنی موسڵمانان ئەنجام دەدرێن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی سعوودیە SPA، بیلسترۆم پەیوەنديی کردووە بە وەزیری دەرەوەی سعوودیە بن فەرحان.
بن فەرحان بە بیلسترۆمی راگەیاندووە کە سعوودیە بە تەواوی هەموو هەوڵەکانی بۆ سووکایەتی پێکردن بە قورئانی پیرۆز رەت دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە داوای لە بیلسترۆم کرد هەنگاوی بەپەلە هەڵبنێن و کار بکەن بۆ راگرتنی هێرشی سەر کتێبە ئاسمانییەکان و کردەی توندئاژۆکان لە ئامانج لێیان وروژاندنی موسڵمانانە.
بن فەرحان باسی لەوەیش کردووە کە ئەم هێرش و پەلامارانە رێگرن لەبەردەم هەوڵەکانی دیالۆگی نێوان گەلان و شارستانییەتەکان.