Halime Afra Aksoy
31 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2026
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بڵاوی كردهوه، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، ڕێگریی لە ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە کە ڕەوانەی وڵاتەکە کرابوون.
سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر وڵاتەکەی، وەزارەتەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كه لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕێگریی له ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە و تێکشکێندراون.