Merve Özlem Çakır,Ramal Abdullah Mahmood
23 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا رایگه‌یاند له‌میانی بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوی فڕۆكه‌وانی پێشوو هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی توركیا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند، له‌میانی بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوی فڕۆكه‌وانی پێشوو هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. ته‌نها له سلێمانی به‌رده‌وامی به‌و سزایه ده‌درێ. به‌مجۆره كایه‌ی ئاسمانی هاتن و چوون به‌رووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا ده‌كرێته‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ران.