Esat Fırat
25 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2020
قودس – AA
سه‌ربازانی ئیسرائیل چوونه ناو ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنه‌وه و به‌زۆر ویستییان ئه‌و برینداربووه فه‌ڵه‌ستینییه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن كه له كاتی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژبە سیاسه‌تی كاولكاری و فراوانخوازی ئیسرائیل و بونیاتنانی یه‌كه‌ی جووله‌كه‌نشینی دیكه له ناوچه‌ی دۆڵی ئوردن رۆژهه‌ڵاتی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو بریندار بووبوو.
كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، هیشام ئه‌بو شه‌كرا گرته‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلییانه‌ی تۆمار كرد كه ده‌چنه ناو ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی و به‌زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن برینداره فه‌ڵه‌ستینییه‌كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن.
سه‌ربازانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌ی ده‌چنه ناو ئۆتۆمبێله‌كه كارمه‌ندی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی دوور ده‌خه‌نه‌وه و وێڕای هاواركردنیش، كه‌چی واز له برینداره‌كه ناهێنن.
كارمه‌ندێكی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی دوای ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ده‌رگاكانی ئۆتۆمبێله‌کە داده‌خات و ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی سه‌ربازه‌كان به‌خێرایی له‌گه‌ڵ برینداره‌كه‌ی ناوی له ناوچه‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی پڕه له سه‌ربازی ئیسرائیل.
له‌سه‌ر داوا و بانگهێشتی لایه‌نه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە سیاسه‌تی كاولكاری ئیسرائیل كه زیانی به گوندنشینانی گوندی هامیسسای سه‌روو گه‌یاندبوو، دوێنێ له ناوچه‌ی دۆڵی ئوردن خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.