Zehra Adılovıc,Vesna Besic
04 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
بێلگراد – AA
سه‌ركۆماری سربیا، ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیج رایگه‌یاند به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی دوو ملیۆن و ٢٤٥ ده‌نگده‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سربیا كه دوێنێ یکشەممە ئه‌نجامدرا توانیوویه‌تی نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٥٩،٩ بۆ له‌سه‌دا ٦١ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن ركابه‌ره‌كانی ڤوسیج-یشه‌وه به‌م جۆره بووه: زدراڤكۆ پۆنۆس له‌سه‌دا ١٧،٧؛ میلۆس جۆڤانۆڤیج له‌سه‌دا ٥،٩؛ میلیسا دجوردجێڤیج ستامهنكۆڤسكی له‌سه‌دا ٤،٥؛ بۆسكۆ ئۆبرادۆڤیج له‌سه‌دا ٤،٤؛ ستۆجكۆڤیج له‌سه‌دا ٣،١٢؛ برانكا ستامهنكۆڤیج له‌سه‌دا دوو و میسا ڤاجیج له‌سه‌دا ٠،٩.
لیستی "له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیج ده‌توانین هه‌موو كارێك بكه‌ین" توانیوویه‌تی به به‌ده‌ستهێنانی نزیكه‌ی ١٢٤-١٢٥ كورسی له په‌رله‌مان له‌سه‌دا ٤٤ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌س بهێنێت.
نزیكه‌ی سێ ملیۆن و ٨٠٠ كه‌س به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كردووه.
ڤوسیج سوپاسی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد و گوتی: "له قۆناغی داهاتوودا ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین له ئه‌نجامدانی كاره‌كانماندا".