Davit Kachkachishvili
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
تبلیسی- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا، ئیراكلی گاریباشڤیلی ئاشكرای كرد، سه‌ركۆماری پێشووتری جۆرجیا، میخایل ساكاشڤیلی، له‌دوای هه‌شت ساڵ، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جۆرجیا قۆڵبه‌ست كراوه.
ئیراكلی گاریباشڤیلی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ساكاشڤیلی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو هه‌بووه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قۆڵبه‌ست كراوه.
گاریباشڤیلی باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ساكاشڤیلی له ئۆكرایناوه هه‌بووه و گوتی: "سه‌رجه‌م پێواژووه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدا بوو".
سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا باسی له‌وه‌كرد شوێنێكی گونجاویان بۆ دەستبەسەركردنی ساكاشڤیلی هه‌ڵبژاردووه و ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌یان كردووه.