Sarmand Hameed
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، ھانسی ئیسکۆبار کرد کە ئەرکەی کۆتایی دێت.
بەگوێرەی راکەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا، نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوایی لە باڵیۆزی ئیسپانیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی تازەیدا بۆ خواست، ھەروەھا سوپاس و پێزانینی بۆ ھەوڵ و رۆڵیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان، پێشکەش کرد.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیسپانیا، دەرفەتی وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاریی ئیسپانیا لە ھەرێمی کوردستان، دۆخ و ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و چەند بابەتێکی مایەی بایەخی ھەردوولا، تاوتوێ کراون.