Hawkar Yaseen
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی کرد له باڵيۆزى نوێی توركيا له عێراق، عەلی رەزا گونه‌ى.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا كه كۆنسولى گشتیی توركيا له هه‌ولێر، هاکان کاراچای ئاماده‌ی بوو "نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵيۆزى نوێی توركيا له عێراق كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست".
راشیانگەیاندووە "لە دیدارەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا خواستيان بۆ بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى دووپات كرده‌وه و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، دۆخى بڵاوبوونهى په‌تاى کۆرۆنا له عێراق و توركيا، شه‌ڕى دژبە تيرۆر، مه‌ترسييه‌كانى داعش و چه‌ند بابه‌تێكى دیکەی هاوبەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا".