Ahmet Furkan Mercan,Tuğçenur Yılmaz
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتێرتی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد كه ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتیگیر بۆ موسڵمانانی مۆرۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات.
یاساكه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، خرایه به‌رده‌م سه‌رۆك دوتێرتی و دواجار واژۆی كرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 90 بۆ 150 رۆژی ئاینده‌دا یاساكه له‌و ناوچه‌ی موسڵمانانی مۆرۆی تیادا ده‌ژین، بخرێته گشتپرسییه‌وه.
به‌م یاسایه موسڵمانانی ناوچه‌كه ده‌ستكه‌وته یاسایی و ئابوورییه‌كانیان زیادده‌كات و ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتگیرتریان ده‌ستده‌خات له‌وه‌ی كه پێشتر له‌شاری مینداناو پێیاندرابوو.
به‌م یاسایه حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بانگسامۆرۆ داده‌مه‌زرێت و له‌باره‌ی ئازادیی ئایینییه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌كرێت دادگای شه‌رعی دابمه‌زرێنرێت.
حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ی مینداناو راده‌ستی حكوومه‌تی بانگسامۆرۆ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دانوستانی ئاشتی له‌نێوان حكوومه‌تی فلیپین و MİKC ده‌ستیپێكرد، له‌دوای 15 ساڵ و 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2012 رێككه‌وتنێك واژووكرا.
له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له دوورگه‌ی مینداناو كه موسڵمانه‌كانی تیادا ده‌ژین، دانوستانی ئاشتی ده‌ستیپێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاردرا دوورگه‌ی مینداناو بكرێته هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی و ناوی بانگسامۆرۆی لێبنرێت.