Eşref Musa,Ömer Koparan
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
سهرێ كانی - AA
لە ئاكامى تەقينەوەى ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو لە نزيك خاڵێكى پشكنينى تايبەت بە سوپاى نيشتيمانيى سووريا لە شارۆچكەى سهرێ كانی ژێر كۆنترۆڵى ئۆپۆزسيۆنى سەربازیى لە باكوورى سووريا، دوو سهرباز گیانیان لەدەستدا و شەشى ديكەش برينداربوون.
لە دەروازەى شارۆچكەى رهئس عهین، هێرشێك كرايە سەر خاڵێكى پشكنينى سەر بە سوپاى نيشتيمانيى سووريا، و لهئهنجامدا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و شەش كەسيش برينداربوون.
هێزە ئەمنييە خۆجێييەكان كە دەستيان بە لێكۆڵينەوە لە تەقينەوەكە كرد، له ئەگەرى ئەوە دهكۆڵنهوه كە هێرشەكە لەلايەن رێكخراوى تيرۆريستيى يەپەگە/پەكەكەوە ئەنجامدرا بێت.
ناوەندى شارۆچكەى سەرێ كانى لە باكوورى سووريا، لە ١٢ى تشرينى يەكەمى ساڵى ٢٠١٩ لە ئۆپەراسيۆنى كانيى ئاشتى لە تيرۆر پاككرايەوە.
بەبەردەوامى لە ناوچەكانى عەين عيسا و تەل تەمر كە دەكەوێتە ژێر داگيركاریى يەپەگە/پەكەكەوە هێرش دەكرێتە سەر ناوچە سڤيل نشينەكان لە سەرێ كانى و گرێ سپى و پەلامارى تيرۆريستى ئەنجامدەدەن.