Adel Abdelrheem Humaida Elfadol,Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
خه‌رتوم – AA
سێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان كه به كه‌سانی گرنگی رژێمی سه‌رۆكی له‌كارلادراو، عومه‌ر حەسەن به‌شیر ناسراون ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان رایگه‌یاند، هه‌رسێ جه‌نه‌راڵ عومه‌ر زه‌ینولعابیدین، جه‌لاله‌ددین شێخ و بابه‌كر ته‌یب ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وانیش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر ئه‌ندامی هێزه‌كانی بزاوتی میللی سوودان، ساتع حاج به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ جه‌نه‌راڵه‌كه ده‌ربڕیووه. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشابوو كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه مه‌رجی هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادیی و گۆڕانكاری بووه بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێكی ده‌خات.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزەر لە سوودان و هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادیی و گۆڕانكاری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خه‌رتوم گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دامه‌زاندنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش و بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌و وڵاته له‌و كێشانه‌ی تێیكه‌وتووه.