Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2018
ئیدلب – AA
له ئاكامی تۆپبارانكردنی باشووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا له لایه‌ن یه‌كه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، یەک کەسی مەدەنی کوژرا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌كانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گونده‌كانی ته‌مانیا، توه، برهیسا و هووهینی لە سنووری پارێزگای ئیدلب تۆپباران كردووه.
له ئاكامی تۆپبارانەکاندا، یەک کەسی مەدەنی کوژرا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی رووسیا دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب ئه‌نجامی دان، ١٠ کەسی مەدەنی کوژران و ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا له ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ بڕیار درا ئیدلب كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێمدایه وه‌ك "ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان" رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام له لایه‌ن رژێم و ماوه ماوه‌ش له لایه‌ن رووسیاوه هێرشی ئاسمانی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و پارێزگایه.