Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ده‌رعا - AA
له بۆسه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌ندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ سه‌ربازانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له پارێزگای ده‌رعا باشووری سووریا دانرابوو، ٢١ سه‌رباز كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه خۆجێییهكانهوه دهستیكهوتوون، كاروانێكی سه‌ربازیی سه‌ربه لیوای چواری سوپای سووریا كه برای به‌شار ئه‌سه‌د، ماهیر ئه‌سه‌د فه‌رمانده‌یه‌تی، له شاره‌دێی موزه‌یریب له گونده‌واره‌كانی خۆرئاوای ده‌رعا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌ندامی پێشووی ئۆپۆزسیۆنه‌وه خراوه‌ته بۆسه‌وه.
له پێكدادانێكدا كه هاتووه‌ته ئاراوه، ٢١ سه‌ربازی رژێم كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداربوون.
سوپای رژێم له‌دوای پێكدادانه‌كه پشتیوانییه‌كی زۆری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ته‌رمی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان له ناوچه‌كه دوورخستووه‌ته‌وه.
به‌وشێوه‌یه رژێمی ئه‌سه‌د به‌ره‌وڕووی گه‌وره‌ترین گورز بوویه‌وه له ته‌مووزی ٢٠١٨ه‌وه كه ده‌رعای كۆنترۆڵ كردووه تا ئێستا.