Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل بڵاوی کرده‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانیان بینایه‌کی پێشتری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان له‌باشووری به‌رزاییه‌کانی جۆلان که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه وه‌ک باره‌گا به‌کارده‌هێنرێت، کردووه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌کان.
سوپای ئیسرائیل له‌وباره‌یه‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراوی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاندووە "هێزه ئاسمانییه‌کانی ئیسرائیل شه‌وی رابردوو بینایه‌کی پێشتری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له‌دیوی سووریا باشووری به‌رزاییه‌کانی جۆلان که له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه وه‌ک ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی هێرشه‌کان به‌کارده‌هێنرا، بۆردومان کردووه''.
له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش کراوه ئه‌و بینایه‌ی کراوه‌ته ئامانجی هێرشه ئاسمانییه‌کان وه‌ک بنکه‌ی ئه‌و هێرشه به‌کارهێنراوه که دوێنێ کراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل.
لهڕوونکردنهوهیهکیشدا که دوێنێ له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاوکرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌کرابوو له‌ڕێگه‌ی مووشه‌ک و چه‌کی سووکه‌وه هێرشکراوه‌ته سه‌ر تیمه گه‌ڕۆکه‌کانی سوپاکه له‌باشووری به‌رزاییه‌کانی جۆلان، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه. باس له‌وه‌شکرابوو دوای هێرشه‌که، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی ئه‌و خاڵانه‌یان کردووه که هێرشه‌که‌ی لێوه ئه‌نجامدراوه. باس لهوهشدهکرا که ره‌نگه هێرشه‌که له‌لایه‌ن گرووپێکی سه‌ربه رێکخراوی تیرۆریستیی داعش به‌ناوی ''شه‌هیدانی یه‌رمووک'' ئه‌نجامدرابێت.