Muhammed Emin Canik
31 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە، بڵاوی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل بۆردومانی کەمپی پەنابەرانی جەبالیەی کردووە و، بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە كەناڵی تێلێگرامی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کەمپی پەنابەرانی جەبالیە لە باکووری کەرتی غەززە بووەتە ئامانجی سوپای ئیسرائیل.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو پەلامارەدا ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش باڵەخانەی نیشتەجێبوونی مەدەنی کەمپەکە بە تەواوی ڕووخاون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەکی زۆر مەدەنی لەو پەلامارەدا برینداربوون و، لەگەڵ تەرمی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیندۆنێزیا.