Mehmet Nuri Uçar
25 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە شەڕ و پێكدادانەکاندا لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، کە زیاتر لە دوو مانگ و نیوە بەچڕی بۆردومانی دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، سەربازێکی ١٤ھەمین لیوای زرێپۆش و سەربازێکی دیکەی ٥٠ھەمین کەتیبەی لیوای ناھال لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون.
بەپێی دوایین ئاماری سوپای ئیسرائیل، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا کوژراون گەیشتووەتە ٤٨٩ سەرباز، لەوانەش ١٥٦یان لە شەڕ و پێکدادانە زەمینییەکاندا کوژراون.