Nazenin Alp
26 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2026
گوتەبێژی سوپای ئێران محەمەد ئەکرەم نیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بۆ هەموو سیناریۆیەکی هێرشی ئەمریکا ئامادەیە.
ئەکرەمی نیا لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا سیناریۆکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕوون کردەوە و گوتی: "یەکێک لە ستراتیژییەکانی ئەمریکا دەشێ، دەرچوون بێت لە جەنگ بەڵام، ئەگەر ئیسرائیل ڕێگە بدات. یەکێکی دیکە لە ستراتیژییەکانی ئەمریکا ڕەنگە لە ژێر گوشاری ڕژێمی زایۆنی، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی گەورەیە. ئەوەشمان لەسەر مێزە و تاوتوێمان کردووە".
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی سوپای پاسداران، یەکێکی دیکە لە سیناریۆکانی بەردەم ئەمریکا، هێرشی زەمینییە و لەم بارەیەوە گوتی: "لە ئەگەری سیناریۆیەکی لەم شێوەیە، ئاستی خەسارهەڵگریی هێزەکانی ئەمریکا بە دڵنیاییەوە بەرز دەبێتەوە".
محەمەد ئەکرەم نیا گوتیشی، هەتا ئێستا ڕەفتاری ئەمریکا دیار نییە و گوتیشی: "بۆ هەر کام لەم بژاردە و ئەگەرانە، ئامادەیی پێویستمان هەیە".