Dmitri Chirciu
19 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به پێویستی ده‌زانێت دیالۆگی نیشتمانی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌نجام بدرێت.
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، نه‌جلا ئه‌ل مه‌نگوش له مۆسكۆی پایته‌خت ئه‌نجام دا.
له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستانه‌وه لاڤرۆڤ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان هێشتا ته‌واوی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنتڕۆڵ نه‌كردووه گوتی: "هێزه‌كانی خۆڕاگری له دۆڵی په‌نچشیر كه‌وتوونه‌ته جوڵه له دژی تاڵیبان. له‌م ره‌وشه‌دا رووسیا هه‌نگاوی هاوسه‌نگتر ده‌نێت. له‌گه‌ڵ دیالۆگی نیشتمانیدان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فغانستانییه‌كان بكات".
سێرگی لاڤرۆڤ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ئه‌فغانستان ره‌هه‌ندێكی ناوچه‌یی وه‌رگرتووه، گوتی: "هه‌م وڵاتانی هاوسێ و هه‌م وڵاتانی دیكه‌یش كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌مه هه‌یه. له‌م دۆخه‌دا ئاماده‌ین بۆ وه‌گه‌ڕخستنی فۆرماتی مۆسكۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌فغانستان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه تاڵیبان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌فغانستان دیالۆگ بكات و خۆشحاڵی خۆیشی به‌و لێدوانه‌ی تاڵیبان ده‌ربڕی.
له‌باره‌ی ره‌وشی لیبیایشهوه لاڤرۆڤ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ساڵی رابردوو هه‌نگاوی باش نراوه به پێویستی زانی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان له لیبیا بچنه ده‌ره‌وه.