19 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
لقی "وادی سوات"سەربە بزووتنەوەی تاڵیبان لە پاکستان، عومەر رەحمان-ی وەک سەرکردەی نوێی بزووتنەکە دیاری کرد، ئەوەیش دوای ئەوەی کە سەرکردەی پێشووی بزووتنەوەکە، مەلا فەزڵوڵڵا رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا کوژرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی پاکستان دەستی کەوتووە، لقی "وادی سوات" کە بە دووەم ھێزی لقەکانی تاڵیبان لە پاکستان دادەنرێت، عومەر رەحمان-ی وەک سەرکردەی نوێی بزووتنەوەکەیان دیاری کردووە.
ئەو سەرچاوانە روونیان کردووە کە لە کۆبوونەوەیەکی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ناو ویلایەتی کونەر رۆژھەڵاتی ئەفغانستان، عومەر رەحمان-ی وەک سەرکردەی نوێی بزووتنەوەی تاڵیبان دیاری کراوە.
ئەو بڕیارە کە لقی سوات دەریکردووە بە ناو ھەموو لقەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.