Mümin Altaş,Emre Aytekin
31 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2025
تیانجین - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بینهای لەلایەن وەزیری دەوڵەتی چین، لی هایچاو و باڵیۆزی تورکیا لە پەکین، سەلچوق ئونال و کارمەندانی باڵیۆزخانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌ر یه‌ك له ئەمینە ئەردۆغان، هاوسەری ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسڵان بایراکتار و وەزیری گه‌نجینه و دارایی، مه‌همه‌ت شیمشەک و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا، مه‌همه‌ت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانیی، عومەر بۆڵات و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، خالید یەرەباکان و جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە، ئیسماعیل فاروق ئاکسو و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فه‌رمانگه‌ی سەرۆکایەتی كۆمار، بورهانەددین دوران و سەرۆکی بەشی پیشەسازیی بەرگریی، هالوك گۆرگون و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی كۆمار، حەسەن دۆغان یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
لە چوارچێوەی ٢٥هەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرۆکەکانی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگەهای، ئەمڕۆ سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە خوانێكی ئێواره‌دا دەکات کە لەلایەن سەرۆکی چین، شی جین پینگەوە لەسه‌ر شه‌ره‌فی سەرکردەکان ڕێکخراوە.
هەروەها لە چوارچێوەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سهركۆمار ئەردۆغان کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ و سەرکردەکانی دیکەدا ئەنجام دەدات.