Mikail Bıyıklı,İrem Demir
13 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2025
ئیسلامئاباد - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیسلامئاباد'ی پایتەختی پاکستان.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نور خان لە ئیسلامئاباد لە لایەن سەرکۆماری پاکستان عاسف عەلی زەرداری، سەرۆکوەزیران شەهباز شەریف، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە محەمەد ئیسحاق دار و وەزیری بەرگریی خاجە عاسف پێشوازی لێکرا.
هەریەکە لە هاوسەری سەرکۆمار ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان ئاڵپئەرسلان بایراکتار، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆجیا محەمەدفاتح کاجر، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان ئیبراهیم یوماکلی، وەزیری بازرگانی عومەر بۆلات، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان فەخرەدین ئاڵتوون و چەند بەرپرسێکی دیکەی تورکیا یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەیاندا بۆ پاکستان.
بڕیارە سبەی سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە لایەن سەرکۆماری پاکستان عاسف عەلی زەرداری پێشوازی لێ بکرێت و دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و هەروەها شاندەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا بۆ ڕای گشتی قسە بکەن.
هەردوو لا هەروەها چەند یادداشتنامەیەک واژوو دەکەن.
لە میانی سەردانەکەی سەرکۆماری ئەردۆغان بۆ پاکستان، بڕیارە کۆڕبەندی ئابووری تورکیا-پاکستان بەڕێوە بچێت.